Address: Saidsadiq, Kurdistan, Iraq

Call us: 0748 0610711

Write to us: [email protected]

Scientific meeting of Saidsadq

ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری (٢٠٢٤/٣/٧) لە هۆڵی ڕۆشنبیری سیدصادق بەئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بەڕێز پ.د. کاوە جمال رشید و راگری کۆلێج بەڕێ پ.ی.د.سەلام عەبدولکەریم و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و ژمارەیەکی زۆر لەچین و توێژە جیاوازەکانی شاری سیدصادق کۆلێجی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەکان بەهاوکاری قائیمقامیەتی قەزای سیدصادق لە (٣٦)هەمین ساڵیادی راگواستن و  خاپوورکردنی شارەکەدا دیدارێکی زانستی ئەنجامدا، تیایدا چەند بابەتێکی زانستی لەچوارچێوەی پانێڵێکدا پێشکەشکران کە بریتیبوون لە

 خاپوورکردنی سیدصادق لەروانگەی یاسای تاوانکاری نێودەوڵەتییەوە لە لایەن د.ئاوارە حسێن ئەحمەد، راگری کۆلێجی یاساو کارگێڕی زانکۆی هەڵەبجە

هۆشیاری سیاسی و رۆڵی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ساڵی هەشتاکانی سیدصادقلە لایەن د.فاروق محمد محمد امین، سەرۆکی بەشی مێژووی کۆلێجی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەکان

لاپەڕەیەک لەمێژووی رووناکبیری سیدصادق بەر لەخاپوورکردن لە لایەن پ.د. رێبوار سعید، مامۆستای زانکۆ و هونەرمەندی شێوەکا

جینۆسایدی سیدصادق و بڕیاری قەرەبووکردنەوە لەروانگەی یاساکانی عێراقەوە لە لایەن پارێزەری راوێژکار گۆران نصراللە حبیب، ژووری پارێزەرانی سیدصادق

.دواتر لەلایەن ئامادەبووانەوە گفتوگۆی بابەتەکانی دیدارەکە کرا

On Thursday, March 7, 2024, in the intellectual hall of Saidsadq, with the presence of Vice President of  University of Sulaimani Prof.Dr. Kawa Jamal Rashid, Dean of the college Asst. Prof. Dr. Salam Abdulkarim, lecturers, employees, students, and a large number of different classes of People of Saidsaq City, College of Humanities Education, with the help of the mayor of Saidsadq, held a scientific meeting on the 36th anniversary of the migration and destruction of the city, in which some scientific topics were presented in the panel that consisted of:
• The destruction of Saidsadq from the viewpoint of international criminal law by Dr. Awara Hussein Ahmed, Dean of College of Law and Administration of University of Halabja.
• Political awareness and the role of mass demonstrations in the 1980s by Dr. Farooq Mohammad Amin, Head of History Department of College of Humanities Education.
• A page from Saidsadq’s intellectual history before its destruction by Prof.Dr. Rebwar Saeed, a university lecturer and drawing artist.
• The genocide of Saidsadq and the decision of compensation from Iraq’s laws by counseling lawyer Goran Nasrullah Habib in Saidsadq’s lawyer’s room.
Afterwards, discussions about the meeting were held by the audience.