Address: Saidsadiq, Kurdistan, Iraq

Call us: 0748 0610711

Write to us: [email protected]

ئاهەنگی خولی (٣٩)هەمین دەرچووانی زانکۆی سلێمانی

بە ئامادەبوونی د.ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی کوردستان و لە ژێرچاودێری پ.د.كۆسار محمەد عەلی، سەرۆكی زانكۆی سلێمانی‌ و بە بەشداری د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی‌ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی‌ و ژمارەیەك لە سەرۆكی زانكۆكان‌ و بەرپرسانی حكومی‌ و حزبی‌ و مامۆستایان‌ و فەرمانبەران‌ و دایك‌ و باوکی سەربەرزی خوێندكاران، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٣١ی١٠ی ٢٠٢٤، لە مەراسیمێکی شایستە و بێ وێنەدا (٣٩)هەمین ئاهەنگی خولی دەرچووان بۆ (٤٧٣٤) خوێندكار لە سەرجەم بەشە زانستی‌ و پزیشكی‌ و مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی سلێمانی، لە گۆڕەپانی یاریگای كۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان بەڕێوەچوو

لە سەرەتای مەراسیمەكەدا، پ.د.كۆسار محمەد عەلی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی وێڕای بەخێرهاتنی گەرمی میوانەكان لە ووتەیەکدا ڕایگەیاند: ئەم ڕۆژ و ساتە مەزنە لە ئێوە و خانەوادەكانتان پیرۆزبێت‌ و ووتی: پێگەی زانستی‌ و ئەكادیمی زانكۆی سلێمانی كاریگەری سەرەكی لەسەر بە پایتەخت بوونی ڕۆشنبیری شاری سلێمانی هەبووە

وتیشی: بۆ یەكەمجار لە مێژوودا زانكۆی سلێمانی یەكەمبوونی خۆی لەسەر ئاستی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان‌ و عێراق، بەپێی ڕیزبەندی تایمز هایەر ئیجوكەیشن تۆماركرد و بەم بۆنەیەوە جارێكی دیكە ئەم سەركەوتنە مەزنەی زانكۆی | سلێمانی لە خۆمان‌ و هەمووان پیرۆز دەكەین

دواتر، د.ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پیرۆزباییەکی گەرمی لە خوێندكارە دەرچووەكان‌ و خانەودەكانیان کردوو و ڕایگەیاند: بەهامەئاهەنگی لەگەڵ زانكۆی سلێمانیدا كاردەكەن بۆ سەربەخۆ بوونی زانكۆكان لە ڕووی دارایی‌ و كارگێڕی

هەر لە مەراسیمی سوێندخواردنەکەدا پ.ی.د.ئامانج حسن ئەحمەد  ڕاگری کۆلێجی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتیەکان داوای لە سەرۆکی زانکۆی سلێمانی کرد پاش تەواوکردنی سەرجەم مەرجە زانستی و ئەکاریمییەکان بڕوانامەی بەکالۆریۆس بدرێتە (١٧٣) خوێندکاری دەرچووی کۆلێجمان لەهەردووی بەشی ( مێژوو ، جوگرافیا)  بەیانیان و ئێواران