news&event‎ > ‎

ئەنجومەنی کۆلێجەکەمان سەردانی کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی هەڵەبجەده‌كه‌ن

posted Nov 11, 2021, 10:22 PM by Mahmud Abdalkarem Hamafaraj

ڕۆژی دووشەممە(٨-١١-٢٠٢١) ئەنجومەنی کۆلێجەکەمان سەردانی کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی هەڵەبجەیان

 کردو لەلایەن بەڕێز ڕاگر و ئەندامانی ئەنجومونی کۆلێجی ناوبراوەوە پێشوازییان لێکرا ، لە دانیشتنەکەدا باس لەکاری زانستی 

هاوبەشی هەردوو کۆلێج کراو جەخت کرایەوە لەسەر هەماهەنگی و پێکەوە کارکردن لەچوارچێوەی ڕێکەوتننامەی لێک

 گەیشتنی زانکۆی سلێمانی و زانکۆی هەڵەبجە، هەروەها کارکردن بۆ پێشخستنی پەیوەندییە زانستییەکانی هەردوولا و

 پەرەپێدانی پرۆسەی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا لە داهاتوودا بەسودوەرگرتن لە توانا و لێهاتووییە زانستییەکان و

  ئەنجامدانی ۆرکشۆپ و کۆنفرانسی زانستی ، لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا لە داهاتوودا لەو بارەوە هەنگاوی کرداری بنرێت .





 


 




Comments