لەچوارچێوەی کاروچالاکییەکانی هەڵمەتی ۱٦رۆژەی ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژیی دژ بەژنان و هەڵمەتی هۆشیاریی، ئەمرۆ سێ شەممە ( ١٠-۱۲-۲۰۱٩) لە بەشەکانی جوگرافیاو مێژووی کۆلێجمان سێ سیمیناری تایبەت بەو پرسە بۆ خوێندکاران بەڕێوەچوو. سیمینارهكان لەلایەن هەریەک لە م مامۆستایانه پێشكهش كرا : ۱- د. ژیا عەباس ، بەناونیشانی (هۆشیاریی پەیوەست بە هەڵمەتی شازدە رۆژەی رووبەرووبوونەوەی توندوتیژیی دژ بەژنان) ٢- م .عومەر عەلی ئەحمەد ، بەناونیشانی ( توندوتیژیی وەک دژی پڕەنسیپەکانی مافی مرۆڤ ) ۳- م. ماجد خلیل فتاح ، بهناونیشانی ( قۆناغبەندی خەباتی ژنان بۆ رووبەڕووبوونەوەی توندوتیژیی) جێگهی ئاماژهیه خوێندکاران بەشدارێکی کارای گفتوگۆکردن بوون لەسەر تەوەرەکان و سەرنج و بۆچونی گرنگیان خستەروو. |
News&Event >
