News&Event‎ > ‎

ئه‌نجامدانی ۆرك شۆپێك

posted Aug 6, 2019, 11:56 AM by Mahmud Abdalkarem Hamafaraj

 له‌میانه‌ی كارو چالاكیه‌ زانستیه‌كانی كۆلێج ئه‌مڕۆ  سێ شه‌ممه‌ (٦-٨-٢٠١٩)  ۆرك شۆپێكی زانستی ئه‌نجامدرا له‌هۆڵی شه‌هید بڕیار  له‌ژێر ناونیشانی                ( هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌زمونی خوێندن له‌ كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان – سیدصادق له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابوردودا (٢٠١٤-٢٠١٩) )

ۆرك شۆپه‌كه‌ پێكهاتبوو له‌ چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌ك :

١- كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان – سیدصادق له‌دروستبونیه‌وه‌ تاكو ئێستا له‌لایه‌ن ڕاگری كۆلێج  د. (سلام عبدالكریم عبدالله‌ )  و مامۆستا ( ئومێد حمه‌باقی ) یاریده‌ده‌ری ڕاگر .

٢- هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌زمونی زانستی به‌شی مێژوو له‌لایه‌ن سه‌رۆكی به‌شی مێژوو مامۆستا ( ماجد خلیل فتاح ) و مامۆستا ( فاروق محمدامین ) بڕیارده‌ری به‌ش

٣- هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌زمونی زانستی به‌شی جوگرافیا  له‌لایه‌ن سه‌رۆكی به‌شی جوگرافیا مامۆستا ( احمد رفیق كریم )  مامۆستا ( شاد حمید محمد ) بڕیارده‌ری به‌ش . 

٤- هه‌ڵسه‌نگاندێك بۆئاستی زانستی خوێندكارانی به‌شی مێژوو له‌ كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان – سیدصادق  له‌لایه‌ن  پ . ی . د. ( سامان حسین احمد ) سه‌رۆكی به‌شی مێژوو له‌ كۆلێجی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان .

٥- هه‌ڵسه‌نگاندێك توانا په‌روه‌رده‌ییه‌كانی  خوێندكارانی كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان – سیدصادق له‌به‌رڕۆشنایی بابه‌ته‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كان ،  له‌لایه‌ن  مامۆستا (ڕزگار حمه‌لاو خالد ) .

پاشتر له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه‌ گفتوگۆكرا له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌كان .





















 

Comments