News&Event‎ > ‎

ئه‌نجامدانی گفتوگۆی ماسته‌رنامه‌یه‌ك

posted Jun 8, 2020, 10:28 PM by Mahmud Abdalkarem Hamafaraj
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٨-٦-٢٠٢٠ گفتوگۆی ماسته‌رنامه‌ی به‌ڕێز ( كامل جبیب رشید ) خوێندكاری خوێندنی باڵای كۆلێجه‌كه‌مان  ئه‌نجامدرا له‌ كۆلێجی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان - به‌شی مێژوو - هۆڵی بابان ، به‌ناونیشانی ( شار وه‌ك ناوه‌ندی گه‌شه‌كردنی شارستانیه‌ت ، شاره‌كانی هه‌رێمی خوراسان به‌نمونه‌ له‌سه‌ده‌ی ٤ و ٥ ی كۆچی ١٠و١١ی زاینی ) پاش زیاتر له‌ ٣ كاتژمێر گفتوگۆ و هه‌ڵسه‌نگاندنی زانستی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی لیژنه‌ی گفتوگۆوه‌ ، نامه‌ی ماسته‌ره‌كه‌ په‌سه‌ندكرا .  
جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی گفتوگۆ پێكهاتبون له‌م به‌ڕێزانه‌ی لای خواره‌وه‌ : 
١- پ.ی.د. ئاراس فه‌ریق زه‌ینه‌ڵ - سه‌رۆكی لیژنه‌ - له‌ زانكۆی سلێمانی . 
٢- پ.ی.د. مهدی عوسمان هروتی - ئه‌ندام - له‌ زانكۆی كۆیه‌ . 
٣-پ.ی.د. رابیعه‌ فتاح شێخ محمد - ئه‌ندام - له‌ زانكۆی سه‌لاحه‌ددین . 
٤- پ.ی.د. شوان عوسمان مسته‌فا - ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشتیار- زانكۆی سلێمانی . 

 سوپاس و پێزانینمان ئاراسته‌ی  كۆلێجی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان -به‌شی مێژوو ده‌كه‌ین و  پیرۆزبایش  له‌ به‌ڕێز( كامل جبیب رشید ) ده‌كه‌ین و ده‌خوازین هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتوبێت .  











Comments