له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابوردودا به‌شی جوگرافیای كۆلێجمان یه‌كه‌مین وۆرك شۆپی سازكرد له‌ژێر ناونیشانی ( ڕۆڵی زانستی جوگرافیا له په‌ره‌پێدانی زانستی ژینگه‌دا ) به‌شێوه‌ی ئۆنلاین . سیمیناره‌كانی ڕۆژی یه‌كه‌م بریتیبوون له : یه‌كه‌م : له ژێر‌ناونیشانی (پیسبوون به‌هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیل) له‌لایه‌ن د.شادحمید محمد له‌ڕێكه‌وتی ١٦-٤-٢٠٢١ كاتژمێر(٨،٤٥) ی شه‌و . سیمیناری دووه‌م به‌ناونیشانی (حكومه‌ت و پارته‌سیاسیه‌كان ڕۆڵیان له‌پیسكردنی ژینگه‌دا ) له‌لایه‌ن پ.ی.د.احمد رفیق كریم له‌ڕێكه‌وتی ١٦-٤-٢٠٢١ كاتژمێر(٩)ی شه‌و. سیمیناره‌كانی ڕۆژی دووه‌م بریتیبوون له : یه‌كه‌م : له ژێر‌ناونیشانی (كاریگه‌رییه ژینگه‌ییه‌كانی زه‌مین له‌رزه له‌پارێزگای سلێمانی ) له‌لایه‌ن د.ئومێد حمه‌باقی حمه‌امین له‌ڕێكه‌وتی ١٧-٤-٢٠٢١ كاتژمێر(٨،٤٥)ی شه‌و. سیمیناری دووه‌م به‌ناونیشانی (كيفية اجراء تقييم الاثرالبيئي) له‌لایه‌ن م.ارام داود عباس له‌ڕێكه‌وتی ١٧-٤-٢٠٢١ كاتژمێر(٩)ی شه‌و. سیمیناری ڕۆژی سێیه‌م به‌ناونیشانی (بواره‌كانی به‌كارهێنانی پاشماوه‌ی پاڵاوگه‌كان به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ژینگه،وێستگه‌ی كاره‌بای خه‌بات به‌نمونه ) له‌لایه‌ن پ. د.احمد جلیل اسماعیل له ڕێكه‌وتی ١٨-٤-٢٠٢١ كاتژمێر(٨،٤٥) شه‌و. |
News&Event >
