لەدرێژەی بەردەوامی خولی فوتساڵی فاكەڵتییەكەمان بۆساڵی (2017- 2018)، رۆژی یەك شەممە لەیەكەم یاری پێش كۆتاییدا هەردوو تیپی قۆناغی سێیەمی مێژوو قۆناغی یەكەمی جوگرافیا بەریەككەوتن و لەئەنجامدا قۆناغی سێیەمی مێژوو یاریەكەی بەئەنجامی 5 گۆڵ بە دوو گۆڵ بردەوەو گەیشتە یاری كۆتایی. هەروەها رۆژی دوو شەممە لەیاری دووەمی هەمان قۆناغ هەردوو تیپی قۆناغی دووەمی مێژوو قۆناغی سێیەمی جوگرافیا روبەڕوی یەك بوونەوەو پاش یارییەكی ئاست بەرز هەردوولا بەدوو گۆڵ یەكسان بوون، دواتر بەلێدانی یەكلاكەرەوە و بەئەنجامی 6 گۆڵ بەرامبەر بە 5 گۆڵ قۆناغی دووەمی مێژوو یاریەكەی بردەوەو خۆی گەیاندە یاری كۆتایی، بەمشێوەیە هەردوو تیپی قۆناغی سێیەمو دووەمی مێژوو گەیشتنە یاری كۆتاییو لەچەند رۆژی داهاتوودا لەمەراسیمێكدا یاری كۆتایی ئەنجام دەدرێت بۆ دیاریكردنی پاڵەوانی خولی فوتسالی (2017-2018)ی فاكەڵتی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەكانو دابەشكردنی خەڵات بەسەر براوەكاندا. |
News&Event >
