posted Mar 17, 2020, 1:01 PM by Mahmud Abdalkarem Hamafaraj
بەناوی
خوای گەورەو میهرەبان مامۆستایانو خوێندكارانو فەرمانبەرانی بەڕێز، پاش رێزو
سڵاومان بۆ خۆتانو خانەوادە بەڕێزەكانتان لەكاتێكدا جیهانو ناوچەكەو وڵاتەكەمان بەدۆخێكی تەندروستی
دژواردا تێدەپەڕێتو پەتاو ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرۆكی گرتووینو نەهامەتیەكی گەورەی
روبەڕووی مرۆڤایەتی كردۆتەوە، هیوادارین پێكەوە هەموومان پابەندی رێكارو رێنماییە
تەندروستییەكان بین بەئامانجی خۆپاراستنو دووركەوتنەوە لەم نەخۆشیەو رێگرتن لەزیاتر تەشەنەسەندنو بڵاوبوونەوەی، داواكارین لەخوای گەورە هاوكارو
یارمەتیدەرمان بێتو بەزوویی ژیانی ئاسایی بگەڕێتەوە ناو وڵاتو نیشتیمانەكەمان.
خوای گەورە پشتیوانو هاوكارمان بێتو هەمووان ساغو سەلامەت بن ، لهگهڵ ڕێزدا .
پ.ی.د.سەلام عەبدولكەریم
راگری كۆلێج
|
|