News&Event‎ > ‎

پانێڵێك له‌ژێر ناونیشانی (پرسی لامه‌ركه‌زی له‌ هه‌رێمی كوردستان ) سازدرا

posted Feb 27, 2019, 7:23 AM by Mahmud Abdalkarem Hamafaraj
(پرسی لامه‌ركه‌زی له‌ هه‌رێمی كوردستان ) ناونیشانی ئه‌و پانێڵه‌بوو كه‌ په‌یمانگه‌ی كوردی بۆ هه‌ڵبژاردن به‌هاوكاری كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كانی سیدصادق سازیكرد .
پانێڵه‌كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (٢٧-٢-٢٠١٩) له‌ هۆڵی كۆنفرانسه‌كانی كۆلێج به‌ڕێوه‌ چوو كه‌ دوو بابه‌تی له‌ خۆگرتبوو كه‌ بریتی بوون له‌ : 

یه‌كه‌م : ( به‌پرۆژه‌كردنی لامه‌ركه‌زی له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراق )  له‌ لایه‌ن به‌ڕێز ( هه‌ڵشۆ عبدالفتاح كاكه‌ ) ئه‌ندامی په‌یمانگای كوردی بۆ هه‌ڵبژاردن .

دووه‌م : ( زه‌روره‌تی لامه‌ركه‌زی له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌داتا ) له‌لایه‌ن سه‌رۆكی به‌شی جوگرافیای كۆلێج مامۆستا ( احمد رفیق كریم ) 

پاشتر له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه‌ گفتوگۆكرا له‌سه‌ر هه‌ردوو بابه‌ته‌كه‌ . 






















Comments