ڕۆژی پێنجشەممە
(٢٠٢٢/١٢/٨) لەهۆڵی کۆنگرێس بەئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی
زانکۆم مەراسیمی رێزلێنان و خەڵاتکردنی خوێندکارانی یەکەم تا سێیەمی سەر بەشەکانی
زانکۆی سلێمانی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢١-٢٠٢٢) بەڕێوەچوو، کە تیایدا بەڕێز
(پ.ی.د.سەلام عەبدولکەریم) راگری کۆلێج بەوەکالەت خەڵات و رێزلێنانی بەخشیە شەش
خوێندکارە یەکەمەکانی کۆلێجەکەمان، کەتوانیبوویان ئاستێکی بەرز بەدەستبهێنن و
یەکەم تا سێیەمی سەر بەشەکانیان بن. پیرۆزبایی لەسەرجەم خوێندکاران بەگشتی و خوێندکارە
یەکەمەکانی کۆلێجەکەمان بەتایبەت دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین |
news&event >