لەچوارچێوەی پرۆژەی هۆشیاری یاسایی بۆ خوێندکارانی زانکۆ رۆژی پێنجشەممە (٢٢-١٢-٢٠٢٢) بەئامادەبوونی بەڕێز یاریدەدەری راگری کۆلێج(د.ئومێد حمەباقی )و مامۆستایان و فەرمانبەران، لەلایەن بەڕێز (م.فائق محمد حسین) مامۆستای کۆلێجی یاسای زانکۆی سلێمانی وانەی پرۆژەی هۆشیاری یاسایی پێشکەشکرد لە دووکاتی جیادا بە خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی دەوامی بەیانیان و ئێواران . پرۆژەکە تایبەتە بە هۆشیاری یاسایی خوێندکاران لە خراپ بە کارهێنانی ئامێرە ئەلەکترۆنییەکان و ماددەی هۆشبەر و گزیکردن و ئەرک و مافەکانی خۆێندکار . خوێندکاران بەشداربوون لە بابەتەکاندا و مایەی ڕەزامەندیان بوو. جێگەی ئاماژەیە لیژنەی ڕۆشنبیری کۆلێجمان ئەرکی بەڕێوەبردنی خولەکەیان لە ئەستۆ بوو،کە بڕیارە بۆ قۆناغەکانی تریش ئەنجامبدرێت . پرۆژەی هۆشیاری یاسایی خوێندکاران بە ڕاسپاردەی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی ئەنجامدەدرێت و کۆلێجی یاسا هەڵدەستن بە ئەرکی ووتنەوەی وانەكان . |
news&event >