بۆ به‌رزڕاگرتنی ڕۆژی ئاڵای كوردستان و به‌و بۆنه‌وه پیرۆزه‌وه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١٧-١٢-٢٠١٨ به‌شی مێژووی كۆلێجه‌كه‌مان سمینارێكی ڕێكخست بۆ به‌ڕێز مامۆستا (ماجد خلیل فتاح ) سه‌رۆكی به‌شی مێژوو له ژێر ناونیشانی (چۆن له په‌یامی ئاڵا تێبگه‌ین؟ ئه‌زموونی ئاڵای كوردستان به نموونه ) ناوبراوله میانه‌ی سمیناره‌كه‌یدا تیشكی خسته سه‌ر لایه‌نی مێژووی ده‌ركه‌وتنی ئاڵابهگشتی وئاڵای كوردستان به‌تایبه‌تی وگرنگی ئاڵا وه‌ك هێمایه‌ك بۆنه‌ته‌وه‌و نیشتمان ، دواتر له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه كرا . |
News&Event >
