ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ( ١٦-٤-٢٠١٩) بۆ به‌رزڕاگرتنی ساڵیادی جینۆسایدی ئه‌نفالی ساڵی ١٩٨٨ له‌هۆڵی كۆنفرانسه‌كانی كۆلێج و له‌چوارچێوه‌ی چالاكیه‌كانی خوێندكاران‌دا دوو سیمینار پێشكه‌ش كرا له‌لایه‌ن دوو خوێندكاری به‌شی مێژووی قۆناغی چوار . سیمیناری یه‌كه‌م له‌لایه‌ن خوێندكار (گه‌شبین نجم ا‌لدین ) له‌ژێر ناونیشانی (ئه‌نفال و شاڵاوه‌كانی و هۆكارو ده‌ره‌نجامی ) سمیناری دووه‌م له‌لایه‌ن خوێندكار ( شیما نوری ) له‌ژێر ناونیشانی ( ئه‌نفال و وێستگه‌یه‌ك بۆ به‌خۆداچونه‌وه‌و به‌رخودان ) جێگه‌ی ئاماژه‌یه به‌شێك له مامۆستایان و خوێندكاران ئاماده‌ی سیمیناره‌كه بون . |
News&Event >
