News & Events‎ > ‎

له‌ فاكه‌لتی په‌روه‌رده‌ی زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌كان ساڵرۆژی شەهید بڕیار بەرز راگیرا

posted Feb 16, 2017, 2:47 AM by Karwan Abdulla Muhammad   [ updated Feb 17, 2017, 8:26 AM ]
بەئامادەبوونی (د.سەلام عەبدولكەریم) راگری فاكەڵتی بەوەكالەت‌و بنەماڵەی شەهید بڕیار‌و مامۆستایان‌و فەرمانبەران‌و خوێندكاران وەك نەریتی ساڵانە مەراسیمی یادكردنەوەی شەهیدبوونی شەهید بڕیار لەگۆڕەپانی فاكەڵتی لەمەراسیمێكی شایستەدا كرایەوە، تیایدا سەرەتا ئامادەبووان بەساتێك وەستان رێزیان لەسەرجەم شەهیدانی كوردستان‌و شەهید بربار گرت، پاشان وتەی بەخێرهاتن لەلایەن (م.ئومێد حەمە باقی) پێشكەشكرا، دواتر وتاری راگرایەتی لەلایەن (د.سەلام عەبدولكەریم) خوێنرایەوە، هەروەها وتاری بنەماڵەی شەهید بریار لەلایەن ( هەڵۆ حەسەن) برای شەهیدەوە پێشكەكرا، مامۆستایان لەلایەن (د.فۆاد خالید) سەرۆكی بەشی جوگرافیا پێشكەشرا‌و وتاری خوێندكارانیش لەلایەن خوێندكار (خەڵات جەبار)ەوە خوێنرایەوە، لەو یادەدا پەیامی رێزو وەفاداری بۆ گیانی شەهید بڕیار‌و پەیامی زانستخوازی دووپاتكرایەوە‌و سوپاسی سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی‌و سەرجەم دامو دەزگا حكومیی‌و سیاسیی‌و كەسایەتییەكان كرا لەهاوكاریی‌و دڵسۆزیان لەسەرخستنی پرۆسەی خوێندن لەكۆلیژەكەدا.
شەهید بڕیار ئەو گەنجەبوو، كە لەخۆپیشاندانەكانی رۆژی (7/1/2014) قەزای سەیدصادق شەهید كرا، كە داواكاری دەستی پەیامی زانستخوازییی بوو بۆ كردنەوەی كۆلیژ‌و پەیمانگە لەشارەكەیدا‌و خۆشبەختانە پاش ساڵێك بەهەوڵی هەموو لایەك كۆلیژی پەروەردەی زانستە مرڤایەتییەكان بەهەردوو بەشی جوگرافیا‌و مێژوو كرایەوە‌و ئێستا تا قۆناغی سێیەم لەسەر ئاستی هەردوو بەش پرۆسەی خوێندن تیایدا بەردەامە.
شایانی باسە هەر وەك رێزگرتنێك لەشەهید بڕیار لەیەكەم ساڵی دەسپێكردنی خوێندنەوە یەكێك لەهۆڵەكانی وانە خوێندنی خوێندكاران بەناوی شەهید بڕیارەوە ناونراوە‌و لەساڵی دواتریشدا جگە لەوەی مەراسیمی یادكردنەوەی بۆ سازكرا، پاش رەزامەندی سەرۆكایەتی زانكۆ بەسوپاسەوە یەشی ناوخۆیی كوڕانی كۆلیژەكە كرا بەناوی شەهید بڕیارەوە.

ع