News & Events‎ > ‎

کۆلێجی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەكانی سەیدصادق بەشداری كۆنفرانسێكی زانكۆی پۆڵەندا دەكات

posted Feb 8, 2017, 9:14 PM by Karwan Abdulla Muhammad
سەرۆكی بەشی مێژووی کۆلێجی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەكانی سەیدصادق بەشداری كۆنفرانسێكی زانكۆی پۆڵەندا دەكات
مامۆستا ماجد خەلیل فەتاح سەرۆكی بەشی مێژوو لەفاكەڵتی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی سلێمانی لەسەیدصادق له‌ كۆنفرانسی زانكۆی جاگیلۆنیا لەوڵاتی پۆلەندا، كە لەڕۆژانی( ٢٤-٢٧-١٠-٢٠١٦ ) لەوڵاتی پۆڵەندا رێكخرا بوو بەناونیشانی (له‌ ڕابردوه‌وه‌ به‌ره‌و داهاتوو، یه‌کخستنی ئه‌زمون و به‌هاکان - کوردستان له‌ نه‌ریتی توێژینه‌وه‌ی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتدا) . به‌ پێشکه‌شکردنی توژینەوەیەك بەناونیشانی (كوردی جوو لە روانگەی رۆژهەڵاتناساندا) بەشداریكرد، كەجگە لەتوێژەرانی 
كورد، توێژەرانی نەتەوە جیاوازەكانی تر توێژینەوەی پەیوەندیداریان پێشكەشكرد.


Comments