News & Events‎ > ‎

خوێندكارانی قۆناغی سێی بەشی مێژوو سەردانی بنكەی ژین‌و مۆزەخانەی سلێمانی دەكەن

posted Feb 15, 2017, 10:59 PM by Karwan Abdulla Muhammad   [ updated Feb 15, 2017, 11:00 PM ]
رۆژی سێشەممە (2017/2/14) بەمەبەستی ئاشنابوون بەزانیاریی مێژوویی‌و شوێنەوار وەك بەشێك لەمەعریفەی بواری كوردناسی، خوێندكارانی قۆناغی سێیەمی بەشی مێژووی فاكەڵتیمان لەوانەی كوردناسیی‌و سەرپەرشتی مامۆستای وانە
(پ.ی.د.سەروەر عەبدورەحمان) گەشتێكی زانستیان بۆ بنكەی ژین‌و مۆزەخانەی سلێمانی ئەنجامدا‌و لەنزیكەوە خوێندكاران ئاشناكران بەزانیارییە مێژوویی‌و شوێنەواریی‌و روناكبیریی‌و رۆژنامەوانییەكانی نەتەوەكەمان وەك بەشێك لەوانەی كرداری بواری كوردناسیی‌و لەو گەشتە زانستیەشدا لەلایەن بەرێوەبەر‌و سەرپەرشتیارانی هەردوو بنكەی ژین‌و مۆزەخانەی سلێمانییەوە زانیاریی‌و رێنمایی مەعریفی سەبارەت بەمێژوو لایەنە جیاوازەكانی مێژووی كورد پێشكەشی خوێنكاران كرا.