ئەمڕۆ پێنج شەممە (23/3/2017) لەژێر دروشمی (خوێنی شەهیدانو قارەمانێتی هێزی پێشمەرگە، زامنی پێشكەوتنی وەرزشو زانستن" بەئامادەبوونی راگرو یاریدەدەری راگرو سەرۆك بەشو مامۆستایانو بەرێوەبەری پەروەردەی سەیدصادقو نوێنەری بەشێك لەدامو دەزگە ئیدارییەكانی قەزای سەیدصادق و بنەماڵەی شەهید بڕیار، یاری كۆتایی خولی فوتساڵی فاكەڵتی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەكان (2016-2017) لەیاریگای لالیگا لەنێوان هەردوو تیپی قۆناغی سێیەمی مێژوو قۆناغی دووەمی مێژوو، بەڕێوەچوو، لەئەنجامدا قۆناغی دووەمی مێژوو توانی بەئەنجامی 6 گۆڵ بەرامبەر بە 3 گۆڵ یاریەكە بباتەوەو ببێتە پاڵەوانی خولەكە. كۆتایشدا لەمەراسمێكی شایستەدا خەڵاتو خەڵاتی بنەماڵەی شەهید بڕیار بەسەر سەركەوتووانو بەشداربوونو هاوكارانی سەرخستنی خولەكەدا دابەشكرا. پیرۆزبایی لەقۆناغی دووەمی مێژوو ئەكەین.سوپاسو دەستخۆشی بۆ هەموو ئەو بەرێزانەی كە هاوكاری سەرخستنی خولەكە بوون. سوپاس بۆ ئامادەبوونی كەناڵەكانی راگەیاندن بۆ روماڵكردنی یاریەكەو سەركەوتوو بن. |
News&Event >
