بەئامادەبوونی بەرێز (د.سەلام عەبدولكەریم) راگری فاكەڵتی بەوەكالەت و بۆ خزمەتكردنی زیاتری خوێندكارانی بەڕێز، لیژنەی راگەیاندنو رۆشنبیرییو وەرزشی فاكەڵتییەكەمان هەستا بەكردنەوەی خولێكی تۆپی فوتساڵ بۆ خوێندكارانو مامۆستایانو فەرمانبەران وشۆفێرانی فاكەڵتییەكەمان، ئەمڕۆش لەیاری دەسپێكدا ئەمڕۆ (قۆناغی یەكەمی جوگرافیا 4 گۆل × قۆناغی دووەمی جوگرافیا 2 گۆل ) دەستیپێكردو بەم ئەنجامەش قۆناغی یەكەمی جوگرافیا سەركەوت بۆ قۆناغی داهاتوو ، قۆناغی دووەمی جوگرافیاش ماڵئاواییان لەخولەكە كردو یاریەكان بەسیستەمی یەك دۆڕاندن بەڕێوە دەچێت لەلایەن ناوبژیوان( مامۆستا نەجیم عەبدوڵا )و لەیاریگای تارتانی (لالیگا) سوپاسو پێزانینمان بۆئەوانو راهێنەری تیپی وەرزشی رێبین، بەرێز كاك(نەوشیروان حەمەسەعید)و كاك سەرتیپ رەئوف، كەهاوكارمانن. دەستخۆشی بۆ هەردوو تیپ، كە ئاستێكی بەرزی وەرزشییو رەوشتییان بەرجەستە كرد. |
News&Event >

