News&Event‎ > ‎

خولێكی ڕاهێنانی سه‌لامه‌تی وته‌ندروستی بۆخوێندكاران ئه‌نجامدرا

posted Apr 30, 2019, 10:17 AM by Mahmud Abdalkarem Hamafaraj
 
له‌ژێر ناونیشانی ( بنه‌ما گشتیه‌كانی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی بۆ خوێندكارانی زانكۆ )به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی له‌زانكۆی سلێمانی به‌هاوكاری كۆمپانیای (ڤیوپایۆنیر) خولێكی تایبه‌تی بۆ ڕاهێنانی خوێندكارانی كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان – سیدصادق كرده‌وه‌ له‌ ڕۆژانی ٢٩-٣٠ ی نیسان به‌به‌شداری ٢٦ خوێندكار . خوله‌كه‌له‌ هۆلی ( شه‌هید بڕیار ) به‌ڕێوه‌ چوو٠ 
هه‌ریه‌ك له‌ مامۆستایانی كۆلێج مامۆستا ارام داود عباس سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی كۆلێج و مامۆستا شاد حمید محمد ئه‌ندامی لیژنه‌ وانه‌ بێژی خوله‌كه‌بوون  و مامۆستا سۆران كریم حسن ڕاهێنه‌ر له‌هیلالی سوری عێراقی وانه‌ بێژوو ڕاهێنه‌ری خوله‌كه‌ بوو٠ 
.   خوله‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتووی كۆتایی هات  



















Comments