News&Event‎ > ‎

خه‌ڵاتی ڕێزلێنان به‌خشرا به‌ شه‌ش خوێندكاری ده‌رچوی ساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨)

posted Feb 5, 2019, 9:09 AM by Mahmud Abdalkarem Hamafaraj
ئه‌مڕۆسێ شه‌ممه‌ (٥-٢-٢٠١٩) ‌به‌ئاماده‌بونی ڕاگری كۆلێج و مامۆستایان و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید بڕیارحه‌سه‌ن مه‌راسیمێك ڕێكخرا بۆڕێزلێنان له‌ خوێندكارانی ده‌رچوی قۆناغی چواری ‌ساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨) كه‌ پله‌ی یه‌كه‌م تا سێ یه‌میان به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌سه‌ر ئاستی هه‌ردوو به‌شی (جوگرافیا ) و( مێژوو ) ی كۆلێجه‌كه‌مان  .
 له‌ سه‌ره‌تایی مه‌راسیمه‌كه‌دا په‌رده‌لادرا له‌سه‌ر وێنه‌یه‌كی شه‌هید بڕیار ،  پاشان له‌هۆڵی شه‌هید بڕیار مه‌راسیمی  ڕێزلێنانه‌كه‌ ده‌ستی پێكر به‌ ووته‌ی به‌خێرهاتنی         به‌ڕێز د ( سلام عبدالكریم ) ڕاگری كۆلێج  دواتر ووته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید بڕیار له‌لایه‌ن (هه‌ڵشۆ حه‌سه‌ن ) پێشكه‌ش كرا  پاشان له‌لایه‌ن خانه‌واده‌ی شه‌هید بڕیاره‌وه‌ خه‌لاتی ڕێزلێنان  به‌خشرا به‌ ڕاگری  كۆلێج و شه‌ش خوێندكاری ده‌رچووی قۆناغی چواره‌می ساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨  
جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ ساڵانه‌ كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌كانی سیدصادق  وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆگیانی شه‌هید بڕیار مه‌راسیم ڕێك ده‌خات ، ئه‌م ساڵ خانه‌واده‌ی ئه‌و شه‌هید پێیان باش بوو خه‌ڵاتی ڕێزلێنان ببه‌خشنه‌ ئه‌و خوێندكاره‌ یه‌كه‌مانه‌ كه‌ وه‌ك یه‌كه‌م به‌رهه‌می ده‌رچووكۆلێجه‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتوی قۆناغی خوێندنی بكالۆریوسیان ته‌واو كردوه‌ . 































































   
Comments