ههوڵهكانی ڕاگرایهتی كۆلێج بۆ دروستكردنی كهمپی نوێی كولێج بهردهوامه ،لەسەر ئەو پارچە زەویەی کە لەلایەن شارەوانی سیدصادقهوه بۆ بیناو کەمپی كۆلێج دابینكراوه ، خۆشبەختانە پاش چەند ساڵێک لەماندووبوون توانرا لەهەنگاوی یەکەمدا دیزاینی بینایەکی نمونەیی تهواو بكرێت لهلایهن بهڕێوهبهرایهتی ئهندازهو پرۆژهكانی زانكۆی سلێمانی ، کە لەسێ قات و چەند هۆڵی وانە وتنەوەی و هۆڵی کۆبوونەوەو گۆڕەپان و پارک و باخچە بەهەموو مواسەفاتێکەوە پێكهاتوه . لەدوای پشووەکانی بەهار لەلایەن راگرایەتی و ئەنجومەنی کۆلێجەکەمانەوە هەوڵی جدی بۆ دەدرێت تا بەدڵسۆزی و خەمخۆری هەموومان بتوانین بیخەینە بواری جێبەجێکردنەوەو بینایەکی شایستە و نموونەیی و ژینگەیەکی زانستی شیاو دروست بکرێت و ببێتە دەسپێک بۆ دروستکردنی هەموو ئەو بینایانەی تر، کە لەو کەمپەدا دیزاینی بۆ دەکرێت و لەئایندە شاری سەیدسادق بکرێتە ناوەندێکی ئەکادیمی گرنگ، کە زانکۆ و پەیمانگەو دامەزراوەی ئەکادیمی و زانستی دیکە لەخۆبگرێت . سوپاسی هەموولایەک دەکەین تائەم قۆناغە هاوکارمان بوون |
News&Event >
