News&Event‎ > ‎

هۆبه‌ی تۆماری كۆلێج له‌ پێشوازی وه‌رگرتنی خوێندكاراندایه‌

posted Oct 21, 2018, 4:38 AM by Mahmud Abdalkarem Hamafaraj

له‌پاش ڕاگه‌یاندنی ناوی خوێندكارانی وه‌رگیرا له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩،  كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كانی سیدسادق  ئاماده‌كاری كرد بۆ وه‌رگرتنی خوێندكاران ،  هۆبه‌ی تۆماری كۆلێج  ڕۆژانه‌ له‌ پێشوازی مامه‌ڵه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و خوێندكارانه‌دایه‌ كه‌ ناویان له‌ كۆلێجمان هاتوه‌ته‌وه‌  بۆ خوێندن ، هۆبه‌ی ناوبراو ئاماده‌كاری  كردوه‌ بۆ باش به‌ڕێكردنی مامه‌ڵه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی گرفتی خوێندكاران ، هه‌روه‌ها به‌شی ناوخۆیی ئاماده‌باشی كردوه‌ بۆنیشته‌جێكردنی  ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌به‌شی ناوخۆیی ده‌مێننه‌وه‌ . 


© Copyright 2017 University of Sulaimani

Comments