ڕۆژی دووشەممە (٢٠١٩/١١/١١)خوێندكارانی قۆناغی سێیەمی بەشی مێژووی كۆلێجەكەمان بەمەبەستی گەشتی زانستی سەردانی زانكۆی راپەرینیان لەشاری رانیەكردو لەگەڵ خوێندكارانی قۆناغی سێیەمی بەشی مێژووی كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەكانی زانكۆی ناوبراو وانەیەكی هاوبەشیان پێكەوە خوێندو وانەكەش لەلایەن هەریەكە لە(د.سەلام عەبدولكەریم)و (د.محەمەد حەمەدەمین) وترایەوەو دواتر خوێندكاران كۆلێجو بەشەكانی زانكۆی راپەرینیان بەسەركردەوەو لەلایەن یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆی راپەرین بۆ كاروباری كارگێرییو داراییو خوێندكارانو سەرۆكو مامۆستایانی بەشی مێژووی زانكۆی راپەرینەوە بەخێرهاتن كرانو پێشوازییەكی شایستەیان لێكرا |
News&Event >
