لەچوارچێوەی گەشته زانستیهكانی كۆلێجەكەماندا، ڕۆژی سێشەممە (٢٠١٩/١١/١٩)خوێندكارانی قۆناغی سێیەمو چوارەمی بەشی مێژووی كۆلێجەكەمان گەشتێكی زانستیان بۆ زانكۆی گەرمیان ئەنجامدابەسەرپەرشتی (د.رەنجدەر محمد عزیز) مامۆستای وانەی (مێژووی نوێو هاوچەرخی كورد) بەهاوكاری (م.رزگار عەبدولكەریم ) . لەلایەن بەڕێزان (پ.ی .د.سیروان حسن صالح ) سەرۆكی زانكۆی گەرمیانو (پ.ی. د.حسین اسماعیل علی ) ڕاگری كۆلێجی پەروەردە و سەرۆكو مامۆستایانی بەشی مێژووەوە بەگەرمی بەخێرهاتن كرانو پاش بەسەركردنەوەی كەمپی زانكۆكە و كۆلێجی پەروەردەو بەشی مێژوو، سەردانی .(قەڵای شێروانە)یان كرد بۆ ئاشنابوون بەمێژووی دروستبوونو بایەخو گرنگی وەك یەكێك لەشوێنەوارە مێژوییە گرنگەكانی كوردستان . |
News&Event >
