ڕۆژی سێشه‌ممه ٩-٦-٢٠٢٠ گفتوگۆی ماسته‌رنامه‌ی به‌ڕێز ( كانیاو ابراهیم كریم ) خوێندكاری خوێندنی باڵای كۆلێجه‌كه‌مان ئه‌نجامدرا له كۆلێجی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان ، به‌ناونیشانی ( ڕه‌نگدانه‌وه‌ی كاركردنی ژنان له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی منداڵ ) پاش زیاتر له ٣ كاتژمێر گفتوگۆ و هه‌ڵسه‌نگاندنی زانستی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی لیژنه‌ی گفتوگۆوه ، نامه‌ی ماسته‌ره‌كه په‌سه‌ندكرا . جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئه‌ندامانی لیژنه‌ی گفتوگۆ پێكهاتبون له‌م به‌ڕێزانه‌ی لای خواره‌وه : ١- پ.ی.د. ژیا عباس قادر - سه‌رۆكی لیژنه - له زانكۆی سلێمانی . ٢- پ.ی.د.جوان اسماعیل بكر - ئه‌ندام - له زانكۆی سه‌لاحه‌ددین ٣- د. زانا احمد پیرداود - ئه‌ندام - له زانكۆی سه‌لاحه‌ددین . ٤- پ.ی.د. واحده حمهوهیس نصرالله - ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشتیار- زانكۆی سلێمانی .
سوپاس و پێزانینمان ئاراسته‌ی كۆلێجی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین و پیرۆزبایش له به‌ڕێز( كانیاو ابراهیم كریم ) ده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین . |
News&Event >