بەڕێز پ.ی.د( احمد رفیق کریم ) مامۆستای کۆلێجمان و سەرۆكی بەشی جوگرافیا لە دوو چالاكی زانستی بەشداربوو یەكەم: ڕۆژی یەکشەممە (٢٣-١٠-٢٠٢٢) وەك ئەندامی لیژنەی گفتوگۆ بەشداربوو لە گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندكار ( دەشتی احمد حسن)، بە ناونیشانی (شالاوی ئەنفالی دوو لە ناوچەی قەرەداغ، لێكۆڵینەوەیەك لە جوگرافیای سیاسی) لە هۆڵی كۆنفرانسی كۆلێجی زمان و زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانکۆی گەرمیان . دووەم: ڕۆژی سێشەممە (٢٥-١٠-٢٠٢٢)وەك سەرۆکی لیژنەی گفتوگۆ بەشداربوو لە گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندكار (هونەر صلاح جلال)، بە ناونیشانی (یەربەستە جیاكەرەوەكان لە شاری دوزخورماتو -لێكۆڵینەوەیەك لە جوگرافیای ڕامیاری) جێگەی ئاماژەیە گفتوگۆکە لە هۆڵی كۆنفرانسی كۆلێجی زمان و زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانکۆی گەرمیان ئەنجامدرا . لیژنەی گفتوگۆ پێكهاتبوو لەم بەرێزانەی خوارەوە: ١- پ.ی.د.احمد رفیق كریم سەرۆك ٢- پ.ی.د. حمید عبدالله صالح ئەندام ٣- پ.ی.د. یاسین ئاشور جوهر ئەندام ٤- پ.د. ابراهیم قاسم دروێش ئەندام و سەرپەرشتیار . |
news&event >