News&Event‎ > ‎

به‌شداریكردنی كۆلێج به‌چه‌ند چالاكییه‌ك له‌ یادی ٥٠ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی زانكۆی سلێمانی

posted Nov 28, 2018, 11:44 PM by Mahmud Abdalkarem Hamafaraj

رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٨-١١-٢٠١٨ به‌ دروشمی (مێژوویه‌ك له‌ شكۆ ... ئاینده‌یه‌ك له‌ داهێنان ) له‌ زانكۆی سلێمانی یوبیلی زێڕینی ٥٠ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی زانكۆی سلێمانی به‌ڕێوه‌ چوو به‌ چه‌ندین چالاكی هونه‌ری وزانستی و ڕۆشنبیری و كلتوری .

له‌چوارچێوه‌ی چالاكی كۆلێجه‌كانی زانكۆی سلێمانی  كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كانی سیدصادق به‌سه‌ر په‌رشتی د.سلام عبدالكریم عبدالله‌ ڕاگری كۆلێج له‌ هۆڵی كۆلیجی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان له‌ زانكۆی سلێمانی چه‌ندین چالاكی هه‌مه‌چه‌شنی ئه‌نجامدا كه‌ بریتی بوون له‌ :

نمایشكردنی نه‌خشه‌جوگرافیه‌ ده‌گمه‌نه‌كان و وێنه‌ی دیارده‌ جوگرافیه‌ جۆراوجۆره‌كان هه‌روه‌ها نمایشكردنی چه‌ند تێستێكی زانستی جوگرافی و  نمایشكردنی كه‌لوپه‌لی فۆلكۆری كورده‌واری ، هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی وێنه‌ی سروشتی بۆ فۆتۆگرافه‌ر محمد مه‌سته‌كانی و كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری بۆ خوێندكاروشێوه‌كاری  كۆلێجه‌كه‌مان چرۆ سه‌لاح ، وه‌ پێشكه‌ش كردنی چه‌ندین جۆر له‌ خواردنی كورده‌واری .





 















Comments