ڕۆژی دووشه‌ممه (٢٧-٤-٢٠٢٠) به‌ڕێز ( پ.ی.د. سلام عبدالكریم عبدالله ) ڕاگری كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان – سیدصادق به‌شداری كرد وه‌ك ئه‌ندام له‌لیژنه‌ی گفتوگۆی تێزی دكتۆرای خوێندكار (شڤان محمد خالد ) له‌به‌شی مێژووی كۆلێجی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كانی زانكۆی دهۆك ، ناونیشانی تێزه‌كه‌ی(سیاسه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر جه‌نگی عێراق- ئێران 1980-1988، توێژینه‌وه‌یه‌كی مێژوویی- سیاسیی) بوو ، جێگهیئاماژهیه بڕیاربوو ئه‌م گفتوگۆیه رۆژی پێنجشه‌ممه (١٩-٣-٢٠٢٠) ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆناوه دواكه‌وتو ڕۆژی دووشه‌ممه به‌شێوه‌ی ئۆنلاین ئه‌نجامدرا له‌گه‌ڵ سهرۆكو ئه‌ندامانی لیژنه، كه‌پێكهاتبوون له‌به‌رێزان: ١-- پرۆفیسۆر د.صلاح محمد سلیم – زانكۆی دهۆك- كۆلێژی په‌روه‌رده – سه‌رۆك. ٢- پرۆفیسۆر د.عادل محمد حسین – زانكۆی سامه‌ڕا- كۆلێژی ئه‌ده‌بیات – ئه‌ندام. ٣-- پرۆفیسیۆری یاریده‌ده‌ر د.شێرزاد زكریا محمد – زانكۆی زاخۆ – كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان – ئه‌ندام. ٤-- پرۆفیسیۆری یاریده‌ده‌ر د.هۆشمه‌ند عه‌لی مه‌حمود – زانكۆی كۆیه – كۆلێژی په‌روه‌رده- ئه‌ندام. ٥-- پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.سلام عبدالكریم عبدالله – زانكۆی سلێمانی- كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان/ سیدصادق – ئه‌ندام. ٦-- پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.فرهاد محمد احمد – زانكۆی دهۆك- كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان – ئهندامو سه‌رپه‌رشتیار. پاش نزیكه‌ی ( ٦) كاتژمێر گفتوگۆ بڕیار درا به‌وه‌رگرتنی تێزه‌كه پاش ده‌ستكاریكردنی له‌لایه‌ن خوێندكاره‌وه له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا |
news&event >