posted Apr 16, 2019, 8:23 AM by Mahmud Abdalkarem Hamafaraj
[
updated Apr 16, 2019, 8:29 AM
]
له‌ڕۆژانی (١٤ و١٥) نیسانی ٢٠١٩ له‌زانكۆی دهۆك له یه‌كه‌مین
كۆنفرانسی زانستی نێو ده‌وڵه‌تی ده‌رباره‌ی جینۆساید هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان(د.سلام عبدالكریم عبدالله )ڕاگری كۆلێج و ( م .ماجد خلیل فتاح ) سه‌رۆكی به‌شی
مێژوو به‌شداریان كرد به پێشكه‌شكردنی توێژینه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش به‌ناونیشانی
(جینۆسایدی كورد‌و ئه‌مازیغ له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ، لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی مێژوویی به‌راوردكاریی
)
له‌م كۆنفرانسه‌دا ژماره‌یه‌ك له توێژه‌ران و ئهكادیمستانی
جیهانی و هه‌رێمی و ناوخۆیی له وڵاتانی ( به‌ریتانیا ، ئه‌ڵمانیا ، كۆسته‌ریكا ،
توركیا ، عێراق ) به‌شداربون . جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئه‌م كۆنفرانسه له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری بێشكچی بۆ
توێژینه‌وه‌ی زانسته مرۆییه‌كان به‌هاوكاری زانكۆی دهۆك و زانكۆی ئه‌ربیلی نێو ده‌وڵه‌تی
و سه‌نته‌ری جینۆسایدی زانكۆی ئه‌ربیلی نێو ده‌وڵه‌تی سازكرابوو .
|
|