News&Event
گفتوگۆی نامه‌ی ماسته‌رێك ئه‌نجامدرا
ڕۆژی سێشه‌ممه ٩-٦-٢٠٢٠ گفتوگۆی ماسته‌رنامه‌ی به‌ڕێز ( كانیاو ابراهیم كریم ) خوێندكاری خوێندنی باڵای كۆلێجه‌كه‌مان ئه‌نجامدرا له كۆلێجی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان ، به‌ناونیشانی ( ڕه‌نگدانه‌وه‌ی كاركردنی ژنان له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی منداڵ ) پاش زیاتر له ٣ كاتژمێر گفتوگۆ و هه‌ڵسه‌نگاندنی زانستی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی لیژنه‌ی گفتوگۆوه ، نامه‌ی ماسته‌ره‌كه په‌سه‌ندكرا . جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئه‌ندامانی لیژنه‌ی گفتوگۆ پێكهاتبون له‌م به‌ڕێزانه‌ی لای خواره‌وه : ١- پ.ی.د. ژیا عباس قادر - سه‌رۆكی لیژنه - له زانكۆی سلێمانی . ٢- پ.ی.د.جوان اسماعیل بكر - ئه‌ندام - له زانكۆی سه‌لاحه‌ددین ٣- د. زانا احمد پیرداود - ئه‌ندام - له زانكۆی سه‌لاحه‌ددین . ٤- پ.ی.د. واحده حمهوهیس نصرالله - ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشتیار- زانكۆی سلێمانی .
سوپاس و پێزانینمان ئاراسته‌ی كۆلێجی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین و پیرۆزبایش له به‌ڕێز( كانیاو ابراهیم كریم ) ده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین . |
ئه‌نجامدانی گفتوگۆی ماسته‌رنامه‌یه‌ك
ڕۆژی دووشه‌ممه ٨-٦-٢٠٢٠ گفتوگۆی ماسته‌رنامه‌ی به‌ڕێز ( كامل جبیب رشید ) خوێندكاری خوێندنی باڵای كۆلێجه‌كه‌مان ئه‌نجامدرا له كۆلێجی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان - به‌شی مێژوو - هۆڵی بابان ، به‌ناونیشانی ( شار وه‌ك ناوه‌ندی گه‌شه‌كردنی شارستانیه‌ت ، شاره‌كانی هه‌رێمی خوراسان به‌نمونه له‌سه‌ده‌ی ٤ و ٥ ی كۆچی ١٠و١١ی زاینی ) پاش زیاتر له ٣ كاتژمێر گفتوگۆ و هه‌ڵسه‌نگاندنی زانستی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی لیژنه‌ی گفتوگۆوه ، نامه‌ی ماسته‌ره‌كه په‌سه‌ندكرا . جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئه‌ندامانی لیژنه‌ی گفتوگۆ پێكهاتبون له‌م به‌ڕێزانه‌ی لای خواره‌وه : ١- پ.ی.د. ئاراس فه‌ریق زه‌ینه‌ڵ - سه‌رۆكی لیژنه - له زانكۆی سلێمانی . ٢- پ.ی.د. مهدی عوسمان هروتی - ئه‌ندام - له زانكۆی كۆیه . ٣-پ.ی.د. رابیعه فتاح شێخ محمد - ئه‌ندام - له زانكۆی سه‌لاحه‌ددین . ٤- پ.ی.د. شوان عوسمان مسته‌فا - ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشتیار- زانكۆی سلێمانی . سوپاس و پێزانینمان ئاراسته‌ی كۆلێجی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان -به‌شی مێژوو ده‌كه‌ین و پیرۆزبایش له به‌ڕێز( كامل جبیب رشید ) ده‌كه‌ین و ده‌خوازین هه‌میشه سه‌ركه‌وتوبێت . |
ئه‌نجومه‌نی كۆلێج كۆبویه‌وه
شه‌وی ٢٨-٤-٢٠٢٠ به‌سه‌رپه‌رشتی پ.ی.د. سلام عبدالكریم عبدالله ڕاگری كۆلێج و به‌ئاماده‌بونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ، كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان - سیدصادق بەشێوەی ڤیدیۆ چات بەڕێوەچوو٠ له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی پرۆسه‌ی خوێندن و گفتوگۆی هه‌ندێ كاروباری تایبه‌ت به مامۆستایان و خوێندكاران كرا |
به‌شداربون له لیژنه‌ی گفتوگۆی تێزی دكتۆرا
ڕۆژی دووشه‌ممه (٢٧-٤-٢٠٢٠) به‌ڕێز ( پ.ی.د. سلام عبدالكریم عبدالله ) ڕاگری كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان – سیدصادق به‌شداری كرد وه‌ك ئه‌ندام له‌لیژنه‌ی گفتوگۆی تێزی دكتۆرای خوێندكار (شڤان محمد خالد ) له‌به‌شی مێژووی كۆلێجی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كانی زانكۆی دهۆك ، ناونیشانی تێزه‌كه‌ی(سیاسه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر جه‌نگی عێراق- ئێران 1980-1988، توێژینه‌وه‌یه‌كی مێژوویی- سیاسیی) بوو ، جێگهیئاماژهیه بڕیاربوو ئه‌م گفتوگۆیه رۆژی پێنجشه‌ممه (١٩-٣-٢٠٢٠) ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆناوه دواكه‌وتو ڕۆژی دووشه‌ممه به‌شێوه‌ی ئۆنلاین ئه‌نجامدرا له‌گه‌ڵ سهرۆكو ئه‌ندامانی لیژنه، كه‌پێكهاتبوون له‌به‌رێزان: ١-- پرۆفیسۆر د.صلاح محمد سلیم – زانكۆی دهۆك- كۆلێژی په‌روه‌رده – سه‌رۆك. ٢- پرۆفیسۆر د.عادل محمد حسین – زانكۆی سامه‌ڕا- كۆلێژی ئه‌ده‌بیات – ئه‌ندام. ٣-- پرۆفیسیۆری یاریده‌ده‌ر د.شێرزاد زكریا محمد – زانكۆی زاخۆ – كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان – ئه‌ندام. ٤-- پرۆفیسیۆری یاریده‌ده‌ر د.هۆشمه‌ند عه‌لی مه‌حمود – زانكۆی كۆیه – كۆلێژی په‌روه‌رده- ئه‌ندام. ٥-- پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.سلام عبدالكریم عبدالله – زانكۆی سلێمانی- كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان/ سیدصادق – ئه‌ندام. ٦-- پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.فرهاد محمد احمد – زانكۆی دهۆك- كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان – ئهندامو سه‌رپه‌رشتیار. پاش نزیكه‌ی ( ٦) كاتژمێر گفتوگۆ بڕیار درا به‌وه‌رگرتنی تێزه‌كه پاش ده‌ستكاریكردنی له‌لایه‌ن خوێندكاره‌وه له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا |
كۆلێجەكەمان توێژینەوەیەكی زانستی لەسەر پەتای کۆرۆنا دەنوسێت
پاش دەركەوتن‌و بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنای نوێ (covid-19)، كۆلێجەكەمان لەبواری زانستە مرۆییەكان توانی یەكەم توێژینەوەی زانستی خۆی تایبەت بەم نەخۆشییە بەناونیشانی (كاریگەری پەتای كۆرۆنای نوێ لەسەر هەرێمی كوردستان، لێكۆڵینەوەیەك لەجوگرافیای رامیاری‌و پزیشكی) بەرهەم بهێنێت، بەمەش كۆلێجەكەمان پێشەنگ بووە لەم بوارەدا پاش راگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی بالا‌و دابینكردنی گرانتی پێویست بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی. ئەم توێژینەوەیەش لەلایەن هەردوو مامۆستای كۆلێجەكەمان بەڕێزان (پ.ی.د.ئەحمەد رەفیق كریم ) و ( م.شاد حەمید محەمەد) ەوە نوسراوە، كە هەوڵێكی گرنگ‌و زانستی دەستپێشخەرییە لەمڕوەوە. سوپاس‌و دەستخۆشی لەهەردوو مامۆستای ناوبراو دەكەین‌و هیوای سەركەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین. |
بەرهەمێكی نوێی ئەكادیمی
كتێبی ( پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا‌و ئیسرائیل‌دا 1980-2003) توێژینەوەیه‌كی زانستی هاوبەشی به‌ڕێز(پ.ی.د.سلام عبدالكریم) ڕاگری كۆلێج و بەرێز (م. ماجد خەلیل) سه‌رۆكی به‌شی مێژووه كە بەمنزیكانە چاپ‌و بڵاودەكرێتەوە. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه یەكەمین توێژینەوەی زانستی تایبەتمەندە لەم بوارەدا بەپشت بەستن بەسەرچاوە ئینگلیزیی‌و عەرەبی‌و فارسی‌و كوردییەكان، كە رۆشنایی دەخاتە سەر پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) لەپەیوەندییەكانی نێوان توركیا‌و ئیسرائیل لەو قۆناغە مێژووییەدا. |
پەیامی راگری كۆلێج بۆ مامۆستایان‌و خوێندكاران‌و فەرمانبەرانی كۆلێج
به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی زانستی
پاش تەواوكردنی گشت مەرج و پێداویستیەكانی به‌رزكردنه‌وه پله ، به‌ڕێز (د. احمد رفیق كریم ) سه‌رۆكی به‌شی (جوگرافیا ) ی كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان - سیدصادق پله‌ی زانستیان به‌رزكرایه‌وه له پله‌ی زانستی ( مامۆستا ) ه‌وه بۆپله‌ی زانستی ( پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر ) له (١٥-٩-٢٠١٩) به‌فه‌رمانی زانكۆیی ژماره (٧-١٠-٣١٥٦ ) له (٢-٣-٢٠٢٠) |
به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی زانستی
پاش تەواوبوونی
سەرجەم مەرج و پێداویستیەكانی پله به‌رزكردنه‌وه ، به‌ڕێز (د. سلام عبدالكریم عبدالله
) ڕاگری كۆلێج له به‌شی مێژووی كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان - سیدصادق پله‌ی زانستیان به‌رزكرایه‌وه له پله‌ی زانستی ( مامۆستا ) ه‌وه بۆ ( پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر ) به‌فه‌رمانی زانكۆیی ژماره (٧-١٠-٢٠٢٩ ) له (٦-٢-٢٠٢٠) پیرۆزبایی له‌به‌ڕێزیان ده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین |